عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌

 به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف.

وا بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌  شوێنی میوانداریكردن له‌ ناوچه‌ی حه‌نانه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ بكات .

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو موقته‌دا سه‌در شه‌ش خاڵی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.

هه‌روه‌ها سه‌در داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌ هه‌ستیاره‌كان به‌ده‌ست خۆی بمێنێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار