داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانی تر ده‌كرێت

پێشكه‌یشى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه‌


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌ نووسراوێكى فه‌رمى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانی تر ده‌كه‌ن و به‌ ناده‌ستوورى ده‌زانن و ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، 51 په‌رله‌مانتاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ میدیا عێراقیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار نووسراوێكیان نووسیوه‌ و به‌ فه‌رمى پێشكه‌یشى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌غدا و سه‌رجه‌م شاره‌كانى ترى عێراق دروست كراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه‌ بۆ پێكهێنانى ئه‌و هێزانه‌ و په‌رله‌مانیش، وه‌ك لایه‌نێكى یاسادانان و چاودێری، ڕۆڵى نه‌بووه‌ له‌ دیاریكردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و هێزانه‌، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرین.

داڕشتنەوە: سامان زاهیر

1110201815636748605352476982-1.jpg