كۆمسیۆن ده‌ستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵا سووره‌كان كردووه‌

دواى ته‌واوبوونیان ڕاپۆرتى خۆیان ده‌ده‌نه‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران

گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سكاڵا سووره‌كان ده‌ست پێكردووه‌.
 
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى، ڕایگه‌یاند: له‌و 779 سكاڵایه‌ى كه‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن قه‌واره ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تۆمار كراوه‌ 161 سکاڵایان له‌جۆرى سكاڵاى سووره“‌.

گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى، ئەوەشی خستە روو، کە ئێستا ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوداچوونى ئه‌و سكاڵایانه‌ كردووه،‌ به‌ڵام كاتى ته‌واوبووونیان نادیاره ‌و دواى ته‌واوبوونیان ڕاپۆرتى خۆیان ده‌ده‌نه‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆن.

ڕونیشی كرده‌وه،‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن، مافى په‌سندكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى به‌دوداچوونى سكاڵاكانى هه‌یه‌، كه‌ ئەوان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یاندا زانیارییه‌كانى تێدا ده‌خه‌ینه‌ڕوو .