دوو ته‌قینه‌وه‌ لە تکریت روویداو پێنج کەس بوونە قوربانی

دوو بۆمبێكی چێنراو

دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لەشاری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین روویداو بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوەو چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌ شاری تكریت سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژراوه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی به‌ سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندووه‌ بۆمبێكی چێنراو له‌ پشت به‌نزینخانه‌یه‌ك ته‌قیه‌وته‌وه‌ .
 
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوکات بۆمبێکی چێنراوی دیکە لە شەقامی 40ی تکریت تەقیوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.