كه‌ركوك.. موقه‌ده‌مێكی خانه‌نشین كوژرا

ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دزی

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ركوك به‌ میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌قامی قودسی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر نووسینگه‌ی دراو گۆڕینه‌وه‌ی موقه‌ده‌می خانه‌نشین نوری هه‌باوی و پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌ختی برینداریان كرد ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دزی و پاشان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ دزین و ڕفاندن و ته‌قینه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌هۆی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.