هه‌فته‌ی ئایینده‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی خانه‌نشینی‌ مه‌ده‌نی كراوه‌

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتوون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی ئایينده‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 بكرێت .

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 2-10-2018 خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (7)  رابگه‌یه‌نرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی خانه‌نشینی‌ مه‌ده‌نی كراوه‌و ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ مه‌ده‌نی كۆتایی دێت .

ئاماده‌كردنی / رزگار