Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:22

جام بوونی تەحدید سورعە بەم جۆرە چارەسەر بکە

شێوازی کۆنترۆڵکردنی دەخەینەروو
کوردستان TV
100%


لەماوەی رابردودا ھەندێ رووداو بەھۆی جێگیر بون و جامبونی تەحدید سرعە وە لەئۆتۆمبیلدا روویاندا کەتایبەتمەندییەکە شۆفێران لەگەشتە درێژەکاندا پشتی پێ دەبستن بەڵام ھەندێ کات بەھۆی لەکارکەوتنیەوە دەبێتە کێش، لێرەدا شێوازی کۆنترۆڵکردنی دەخەینەروو. 
سەرەتا نابێ بترسی و سەرت لێ بشێوێ، ئۆتۆمبیلەکە مەکوژێنەرەوە چونکە دەبێتە ھۆی داخستنی سستمەکانی ئۆتۆمبیلەکە لەئیستۆپ و سوکانیش بەو جۆرە بەتەواوی لەکۆنترۆڵ دەردەچێت.
باشترین شت ئەوەیە ئیشارەت دابگیرسێنیت، گێڕ بخەیتە سەر N دواتر ئۆتۆمبیلەکە بکوژێنەوەو دایبگیرسێنەوە ئەمەش کۆمپیوتەری ئۆتۆمبیلەکە چالاک دەکات و (تحدید سرعە) رادەگرێ و دەتوانیت دووبارە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکە بکەیتەوە.
ئەگەر ئەمەش سودی نەبوو، دەتوانیت گێڕەکە بگۆڕیت لە N بۆD بەشێوەیەکی بەردەوام و فشار بخەیتە سەر ئیستۆپەکە بەھێزێکی زۆر تا بەتەواوی ئۆتۆمبیلەکە دەوەستێت.
ئەگەر ھەر بەردەوام بوو، سوکان بگرە و بەئیستۆپی سەر سوکان ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی بدە و جامەکان بکەرەوە تا بەفشاری ھەواکە، خێرایی ئۆتۆمبیلەکە کەم بێتەوە وبتوانیت ئیستۆپ بکەیت و ئۆتۆمبیلەکە رابگریت.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.