هێمن هه‌ورامی: پارتى پشتگیری زیاتری جوتیار و پیشه‌وه‌رانه‌ له‌ دابینكردنى پێداویستیه‌كانیان

گرنگی دانى زیاتر به‌كارتى بازرگانى به‌ڕه‌چاوكردنى پاراستنى به‌رهه‌می خۆماڵی

هێمن هه‌ورامی كاندیدی ژماره‌ 1 و سه‌رۆكى لیستى 183 ى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌رنامه‌ پارتى بۆ جوتیار و پشه‌وه‌ران بریتييه‌ له‌ زه‌مینه‌ سازی به‌بازاڕ كردن و هاندانى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى عێراق و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و جیهان .

پارتى ئاوه‌دانی ناوچه‌ كشتوكاڵیه‌كان و پێشبردنیان ده‌دات به‌ پاراستن و گلدانه‌وه‌ و ڕێگرتن له‌به‌فیڕۆ چوونى ئاو  سه‌رچاوه‌كانى ئاودێری .


هه‌ورامی ڕاشیده‌گه‌ێنێت: پارتى گرنگی دانى زیاتر به‌گه‌یاندنى هه‌موو هه‌موو خزمه‌تگوزاری و پێویسته‌ هاوچه‌رخه‌كانى ژیان به‌گونده‌كان ده‌دات .


سه‌رۆكی لیستى پارتى ڕاشیده‌گه‌نێت پارتى كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات  ده‌ستگیرۆی و پێدانى قه‌رز  و ئاسانكاری بۆ پڕۆژه‌ كشتوكاڵیه‌كان  و درێژه‌ دان به‌دروست كردنى كارگه‌ كشتوكاڵیه‌كان ، درێژه‌دان به‌دروست كردنى كارگه‌ پیشه‌ سازییه‌كان ، گرنگی دانى زیاتر به‌كارتى بازرگانى به‌ڕه‌چاوكردنى پاراستنى به‌رهه‌می خۆماڵی  له‌كێ بڕكێى به‌رهه‌می ده‌ره‌كی  ، گرنگى دانى زیاتر به‌فه‌رمانگه‌كانى بازرگانى و كۆنتڕۆڵی جۆری بۆ پاراستنى به‌كاربه‌ری كوردستان له‌به‌رهه‌می خراپ و كوالێتى نزم .


شوان عه‌زیز