ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى ته‌واوى شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت

مووچه‌ى خانه‌نشیانى مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش دابه‌ش ده‌كرێت


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان له‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی حوزه‌یرانى 2018 به‌رده‌وامه‌ ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  24 ى ئه‌یلولی 2018 ، مووچه‌ى ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت كه‌مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ .

 به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تی ڤى كه‌وتووه‌ ، ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ى ئه‌مڕۆ مووچه‌ وه‌رده‌گرن بریتین له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كاره‌با ،  شاره‌وانی‌ ،  كشتوكاڵ ،  پۆلیسی كاره‌با ،   هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، په‌رله‌مانى كوردستان  دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ و بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 26و 27ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت 


شوان عه‌زیز