هانی به‌ هۆكارێكی نادیار كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

به‌یانی ئه‌مڕۆ

به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌ ناحیه‌ی شوانی سه‌ر به‌ كه‌ركوك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵان به‌ هۆكارێكی نادیار كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

"هانی یوسف" كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1993ی ناحیه‌ی شوان به‌ هۆكارێكی نادیار به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.

دوای ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمی ناوبراو گه‌ێندرایه‌ پزیشكی دادی كه‌ركوك بۆ توێكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی.