ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دواخست

رۆژی سێشه‌ممه‌ دووه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ رۆژی 25ی ئه‌یلوول گۆڕانكاری تێدا كراوه‌ و هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدانی سه‌رۆككۆمار دواخرا.  

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، دووەم دانیشتنی خوولی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت. 

بەپێی ئەو خشتەیەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی کاری دانیشتنەکەی بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنەکەدا پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکان و بارودۆخی پارێزگای بەسرە و پرسی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 

پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکات.