‌تا کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی موچە و بڕیارە سبەینێ موچەی وەزارەتێک و چەند شوێنێك دابەش بکرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی دارایی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، سبەی یەكشەممە 13ی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئەنجوومەنی ئاسایش و هێزی بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

هەروەها رۆژانی دووشەممە و سێشەممە مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، رۆشنبیری، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، وەزارەتی كشتوكاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی كاروباری مین، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم دابەش دەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا 317 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.