بزانه‌ دوای 60 ساڵ ئه‌و دوو عاشقه چۆن یه‌كتریان دۆزییه‌وه‌

بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا

دوو عاشق به‌ ناوی (ئێریك و ئیلین) كه‌ به‌ریتانین دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌موار  له‌یه‌كتر داده‌بڕێن.

 له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه‌ و چیرۆكی خۆشه‌ویستیێكی نامۆی شاراوه‌ زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌.

چیرۆكی ئه‌م دوو عاشقه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كاتێك ئێریك ته‌مه‌نی ته‌نیا 7 ساڵ بوو كه‌تبووه‌ داوی خۆشه‌ویستی ئیلین، كه‌ هاوڕێیه‌كی نزیكی خوشكه‌كه‌ی بوو و له‌ قوتابخانه‌ یه‌كتریان ناسیبوو. ئه‌و كات ئه‌و منداڵه‌ هه‌وڵیدابوو هه‌سته‌ بێتاوانه‌كانی بشارێته‌وه‌، به‌ڵام دایكی ئێریك دركی به‌ هه‌سته‌كانی كوڕه‌كه‌ی كردبوو به‌رامبه‌ر به‌ ئیلین، بۆیه‌ بڕیاریدا له‌به‌ر بچووكی ته‌مه‌نیان رێگه‌ نه‌دات چیتر یه‌كتر ببینن.

ئێریك و ئیلین به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییان پچڕا و كۆسپه‌كانی ژیان بۆماوه‌ی 60 ساڵ ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ی لێك دابڕاندن، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ توانییان جارێكی دیكه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یه‌كتر بدۆزنه‌وه‌ و دووباره‌ كه‌وتنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و دوای ماوه‌یه‌ك بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

كوردستان تیڤی/ كامران