پۆلیس داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌  ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا لە لایەنگرانی سەرجەم حزبە سیاسیەکان دەکەین شوێنی گشتی و تابلۆ و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بەکار مەهێنن بۆ ڕیکلامی حیزبی و سەلامەتی گشتی لەبەرچاوبگرن.

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پۆستەری کاندیدکراوەکانتان و وێنەکانیان لە لەسەر تابلۆ و ڕێنمایی هاتو چۆ هەڵمەواسن. زیان بە هاتوچۆی گشتی مەگەیەنن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیس كه‌ئاراسته‌ى لایه‌نه‌كانى كردووه‌ ، دیواری شەقامەکان بەرتەنگ و تەسک مەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی هاتوچۆ زیانی پێنەگات و ڕوداوی نەخوازراو ڕونەدات.

پێویستە لەسەر هەمووان سیستمی گشتی بپارێزین، بۆیە ڕێگای گشی و شوێنی گشتی بەکار مەهێنن بۆ گردبونەوەی هەوادارانتان لەم شوێنانە تاکو سیستم و یاسا پارێزراوبن.


شوان عه‌زیز