هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى


به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،   ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو 23 ى ئه‌یلولی 2018 ، مووچه‌ى مانگی حوزه‌یران هه‌ریه‌ك له‌ شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانى   ناوخۆ، لیوای نەوت و گاز، ئاسایش،  رەگەزنامە، بەرگری فریاكەوتن ،  زێرەڤانی دابەشدەكرێت.

 رۆژی دووشەممەش مووچه‌ى ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت  كه‌مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ ، ڕۆژی سێشه‌ممه‌  25 ى 9 ى 2018  مووچه‌ى خانه‌نشیانى  پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت 

بۆ چوارشه‌ممه‌ 26 9 ى 2018  مووچه‌ى خانه‌ نشیانى مه‌ده‌نى دابه‌ش ده‌كرێت 


شوان عه‌زیز