زانیاری دەربارەی نوێ‌ كردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بزانه‌

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌


  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم  له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌ئاراسته‌ى هاوڵاتیان كردووه‌ زانیاری ده‌رباره‌ی نوێ كردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێلی ڕاگه‌یاند به‌م شێوه‌یه‌ : 

1.فۆتۆكۆپی مله‌ونی پێناسی باری شارستانی و ڕِەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانی سێ‌ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان .

2.پشكنینی ئۆتۆمبێلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 

3. ئامادە بوونی خاوەن ئۆتۆمبێل .

تێبینی / ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1) تەن زیاتر بوو یان بیناسازی - 10 ئۆتۆمبێلی تایبەتی بە ناوەوە بێ پێویستە ئەستۆپاكی (باجی دەرامەت بهێنێت) .

شوان عه‌زیز