وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا : عێراق به‌ قۆناغێكی سه‌خت تێده‌په‌ڕێت

مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌نجامدا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌نجامدا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ مایك پۆمپیۆ و محه‌مه‌د حه‌لبوسی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیزه‌ر ناوێرت تیشكی خسته‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له‌ ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ كراوه‌.

هیزه‌ر ناوێرت له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ مایك پۆمپیۆ پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی كردووه‌ به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و گوتی: "وه‌زیر، وێرای هیواخواستن بۆ سه‌ركه‌وتنی ناوبراو (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) له‌ كاره‌كانی، پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ عێراق به‌ قۆناغێكی سه‌خت تێده‌په‌ڕێت و ئاماژه‌ی به‌ گرنگی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراقیش كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ پشتیوانی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ له‌ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووی هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته‌.