عێراق سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ  جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ركرد

ئیسماعیل عیساوی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش بوو

عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عێراق رایگه‌یاند" دادگای تاوانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌رخ سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ تۆمه‌تبار ئیسماعیل عیساوی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش ده‌ر كردوه‌.

به‌وته‌ی به‌ریره‌قدار، عیساوی چه‌ند پۆستێكی له‌ناو رێكخراوی داعشدا هه‌بووه‌، به‌وانه‌ به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌توا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانانی پرۆگرامی خوێندنی تایبه‌ت به‌ داعش بووه‌، جگه‌له‌ مانه‌ش پۆستی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعشی هه‌بووه‌.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد ئاشكراشیكرد كه‌ عیساوی له‌ عیراقه‌وه‌ چوه‌ته‌ سوریا و له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ عه‌شایه‌رییه‌كان كاری كردوه‌ و شكستی داعشیش چوه‌ته‌ توركیا و دواجار به‌ هه‌وڵی هه‌واڵگریی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌، عیساوی ده‌ستگیركراوه‌.

وتیشی كه‌ دادگای كه‌رخ به‌پێی مادده‌ی چواره‌م/1 له‌ یاسای بنبڕكردنی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌ دیاره‌ی داعشدا سه‌پاندوه‌.