روونکردنەوەیەک له پۆلیسی ھەولێره‌وه‌ لەسەر کێشەی کوشتنی سالار سدیق

پۆلیسی ھەولێر راستى رووداوةكه ئاشكرا دةكات

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر روونکردنەوەیەک لەسەر کێشەی کوشتنی سالار سدیق بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

دوا بەدوای ڕووداوی کوشتنی سالار سدیق لە 8/12 دەنگۆی ھۆکاری کوشتنەکەی بەم شێوەیە لە میدیاکان بڵاو بۆوە کە گوایە بەھۆی گیان لەدەسدانی کەسێک لە نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ھەڵساون بە کوشتنی سالار سدیقی بەرپرسی ژمێریاری ئەم نەخۆشخانەیە بەڵام ئەمە دوورە لەڕاستی بەڵکو ڕاستی ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە دوای دەستگیر کردنی تاوانبار«ی ا ح» دانی بە تاوانەکەی دانا.

دوا ئەوەی کێشەیەکی خێزانی دەکەوێتە نێوان بەڕێوەبەری نەخوشخانەی ناوبراو و خێزانەکەی کە دەکاتە خوشکی بکوژ دواتر برای خێزانەکەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە چۆتە نەخۆشخانەکە و دوای دەرچونی سالار لە نەخۆشخانەکە بە ھەڵە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە و سالاریان کوشتوە.

ڕاستی ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە و داواکارین لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھاووڵاتیان ھیچ کات گوێ بۆ ھەواڵی نادروست نەگرن نەیکەنە سەرچاوە بۆ وەرگرتنی زانیاری.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر