‌سه‌فین دزه‌یی: حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ناهێڵێت

هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت بێ دوا كه‌وتن


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12 ى ئه‌یلولی 2018 ، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند ،  باری ئابووری  کوردستان بەرەو باشتربوون دەڕوات  ، ئامانجی حكومه‌تیش لێره‌دایه‌ ئه‌وه‌یه‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ نه‌مینێت و پڕۆژه‌كان كه‌له‌خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌رێمه‌كان بێت ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ 
 


ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هاوكارمان بن تایبه‌ت میدیاكاران له‌هۆكاری دروست بوونى ئه‌و قه‌یرانه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان داهات و بۆچى گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناخه‌ ، هۆكار زۆرن و خه‌ریكه‌ به‌شێكى باش له‌و هۆكارانه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت 


 سه‌فین دزه‌یی ڕاشیگه‌یاند ،  له‌ئێستادا هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت بێ دوا كه‌وتن ، به‌شێكی  ئەو کۆمپانیایانەی پێشتر دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرتبوو، بەتایبەتی کۆمپانیا بیناییەکان لە بواری وزە، بەشی هەرە زۆریان گەڕاونەتەوە، نەک کارەکانی پێشوویان دەکەن بەڵکو ئێستا کاری زیاتریش دەکەن. 

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ، کۆمپانیا خۆماڵییەکانیش خەریکە ئەو متمانەیەی بە حکومەت و بەو پڕۆژانەی لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتیدەکرێت، دووبارە دەستبەکاردەبنەوە، بەتایبەتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بەشێک لەو کۆمپانیا خۆماڵییانە بەشێوازی قەرز پڕۆژەکانیان ئەنجامدەدەن، ئەوەش دەلالەتی ئەوەیە کە متمانەی تەواویان بە حکومەتەکەیان هەیە، کە لە داهاتوودا ئەو قەرزانە دەدرێنەوە.

شوان عه‌زیز