گۆڕان: كه‌سی یه‌كه‌می نه‌وه‌ی نوێ 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌

به‌ به‌ڵگه‌ و دۆكیومێنت لامانه‌

به‌ربژێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت،  كه‌سی یه‌كه‌می نه‌وه‌ی نوێ 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

كاروان هاشم، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و به‌ربژێری بزووتنه‌وه‌كه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ به‌ڵگه‌ و دۆكیومێنت لامانه‌ كه‌سی یه‌كه‌می نه‌وه‌ی نوێ 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ربژێره‌ی گۆڕان هێرشی كرده‌ سه‌ر یه‌كێتی گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری چوار ساڵی رابردووی یه‌كێتی بكه‌ین ، ده‌بینن كه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌و گه‌له‌ كردووه‌، ئه‌وان شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌رییان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رووداو