پۆلیسی سلێمانی 23 تاوانباری ده‌ستگیر كرد

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 23 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە دزیكردن .

بەشێوەیەك :
- 6 تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستابوون بە دزیكردن لەماڵان.
- 3 تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستابوون بەدزینی مۆبایل و بەكارهێنانی مۆبایلی دزراو .
- 4 تۆمەتبار دەستگیركران كە دوان لەوانە ژنن و هەستابوون بە دزینی پارەو جانتای ژنان لەناوبازاڕدا .
- 3 تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستابوون بە دزینی ماتۆڕسكیل .
- 1 تۆمەتبار دەستگیركرا كە دراو ( لە جۆری دۆلار ) ی ساختەی پێبووە .
- 1 تۆمەتبار دەستگیركرا كە هەستابوو بە دزیكردن لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان .
- 5 تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستابوون بە دزیكردنی جۆراوجۆر.

شوان عه‌زیز