نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانى قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان كۆبووه‌وه
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له گه‌ل مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه .
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13/9/2018 به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بیشوازیكرد له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كه به یاوه رى زماره یه ك له ئه ندامانى ده سته ى ریكخراوه جه ماوه رى و بیشه ییه كانى بارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه ردانى نووسینكه ى جیكرى سه رۆكى بارتى یان كردبوو.
سه‌ره‌تا به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌رێوه‌رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووباره پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد كه به‌م دوواییانه كۆنگره‌یان به‌ستبوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له ئه‌رك و كاره‌كانیاندا و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی ده‌بڕی به سه‌ردانی هه‌رسێ رێكخراوی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان .
له بهشێیكی تری قسه‌كانیدا به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌رێوه‌رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له گرنگی كاری رێكخراوه‌یی كرده‌وه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گرنگیدان به‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگه و دۆزینه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و به‌هره‌و توانستانه‌ی كه له توێژی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیاندا هه‌یه كه له دوارۆژدا میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان پێویستی به تواناكانیان ده‌بێت ، چونكه ئه‌و توێژانه زیندوو و كاریگه‌رن له ناو كۆمه‌ڵگه و پێویسته به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌وه گونجاو له گه‌ل سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاری كاره‌كان بهرێوهببردرێن و گه‌شه‌ی پێبدرێت .
به‌رێوه‌رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویات و جێگای گرنگیدان و بایه‌خی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتییه توێژی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان و توانا و بههرهكانیانه و ته‌ئكیدیشی له پشتیوانی و پشتگیری كردنیان بۆ هه‌رسێ رێكخراو كرده‌وه له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان .
به‌رێز ته‌ها به‌رواری بهرپوه به رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی باسی له رۆل و كاریگه‌ری هه‌رسێ رێكخراوكردهوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و رۆل و كاریگه‌ریان له سه‌رخستنی لیستی 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی و دووپاتیكرده‌وه كه پارتی خاوه‌نی سه‌روه‌تێكی مرۆیی له بن نه‌هاتووی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیانه و هه‌میشه خۆنوێكردنه‌وه‌ی پارتی له‌و سه‌روه‌ته مرۆییه گه‌وره‌وه سه‌رچاوه ده‌گڕیت .
پاشان به‌ڕیز فیان سلێمان سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان باسی له به‌رنامه‌و كاری داهاتوویان كرد به تایبه‌تی دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی دوایین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی ستافێكی نوێ .
هه‌روه‌ها باسی نه‌خشه‌و پلانی رێكخراوه‌كه كرا كه دایانڕشتووه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌تی كاری رێكخراوه‌ییان له چه‌ند ساڵی داهاتوودا .
دوابه‌دوای ئه‌و به‌رێز مه‌یسه‌ر عوبێد سكرتێری رێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌و پلانه‌كانیان بۆ زیاتر گرنگیدان به توێژی لاوان و گه‌شه‌پێدان و دۆزینه‌وه‌ی تواناكانیان له پێناو پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له تواناكانیاندا ، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
پاشان نێچرفان حسێن سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به تێرووته‌سه‌لی باسی له كارووچالاكیهكانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ئۆڕگانه‌كانی كرد له گه‌ل ئه‌و میكانیزم و پلان و به‌رنامانه‌ی كه داینڕشتووه بۆ كاركردن له سه‌ری له داهاتوودا .
وێڕای گفتوگۆ‌و ئاڵووگۆڕكردنی بیروڕا له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێدا ده‌وڵه‌مه‌ند كرا. سوپاسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا بۆ ئه‌و پێشوازی و گرنگیدانه‌ی كه به ڕیكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌دات له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه‌و پلانه‌كانیان بۆ خزمه‌تی زیاتری چین و توێژه‌كان له كوردستاندا.
- Log in to post comments