ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی زانكۆلاین درێژكرایەوە

تاكو ڕێكەوتی (۱۹/۹/۲۰۱۸) درێژكرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕم بەسیستمەكانی وەرگرتن بۆ پێنج ڕۆژ درێژكرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند" لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەدەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و بەتایبەت دەرچوانی خولی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی فۆرمەكانی وەرگرتن بەسیستمەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، ڕاستەوخۆ بەكریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژی دیكە درێژ بكاتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تا ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو كە دەكاتە ڕێكەوتی (۱۹/۹/۲۰۱۸) سەعات (۱۲:۰۰) دەتوانن فۆرمەكانی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەكان پڕبكەنەوە و پێشكەشی بكەن.