به‌ وێنه‌.. ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی كڕینی سه‌موونه‌وه‌ ده‌دات

مارمێلكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌موونه‌كان برژاوه‌

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر سه‌موونی سه‌موونخانه‌كانی سلێمانی كه‌ مارمێلكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌موونه‌كان برژابوو ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند: له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پشكنین و به‌دواداچوون دا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی پشكنین و به‌دواداچوونی ته‌ندروستی سلێمانی یه‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌موونخانانه‌ پابه‌ند نین به‌ بنه‌ماكانی پاك و خاوێنی، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پێیان دراوه‌ و مارمێلكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌موونه‌كاندا برژاوه‌ له‌ناو یه‌كێك له‌ فڕنه‌كانی دروستكردنی سه‌مووندا  ئه‌م حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هه‌ربۆیه‌، هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی ته‌ندروستیدا، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ بریتی یه‌ له‌ ژماره‌ مۆبایلی ( 07706036767 ) لیژنه‌كانی پشكنین و به‌دواداچوونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی.

samonsamon1

samon3