به‌ڤیدیۆ .. له‌ترسى بۆردومان چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌ڤه‌ری برادۆست چۆڵكران

له‌ لێدوانی به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى

ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى سیده‌كان له‌ لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: له‌ ئێواره‌ى دوێنێوه‌ تا دره‌نگانی شه‌و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌سه‌ر سنووره‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ .

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌ ترسى بۆردومانكردني شوێنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دۆڵی زه‌رزێ ، گونده‌كانى كه‌تینه‌ ، بن په‌رێزه‌   و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ له‌ ئێستادا چۆلَكراون .

به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى سیده‌كان ڕاشیگه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ى پێشوو بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ بۆردومان كرا .

 

 

نه‌سرین مزووری