فه‌رمانى دەستگیركردن بۆ پارێزگاری بەسڕە دەردەكرێت

تۆمەتبارە بە ناوزڕاندن و تەشهیر كردن

لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەری  پۆلیسی بەسڕە، دادگا یاداشتی دەستگیركردن بۆ ئەسعەد عیدانیی پارێزگاری بەسڕە دەردەكات.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە مێژووی ئەمڕۆی لەسەرە، دادگای لێكۆڵینەوەی بەعقوبە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، یاداشتێكی بۆ دەستگیركردنی پارێزگاری بەسڕە دەركردووە كە تۆمەتبارە بە ناوزڕاندن و تەشهیر كردن.

میدیای عێراقییەكان بڵاویانكردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسڕە بە تۆمەتی تەشهیركردن، سكاڵای یاساییان لە دژی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە تۆمار كردووە.