بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئانتالیای هه‌ژاند

به‌گوڕی 5.2 پله‌

له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كومڵوجای ئانتالیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.

به‌پێی زانیاریه‌ك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئافات و كاره‌ساتی به‌په‌له‌ی (AFAD) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 09:21 ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كومڵوجای ئانتالیای هه‌ژاندووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نزیكه‌ی له‌ قوڵایی 40 كیلۆمه‌تر روویداوه‌.