به‌های لیره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

حكومه‌تی توركيا ده‌یه‌وێت به‌ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی نوێ پاڵپشتی به‌رزبوونه‌وه‌ی دراوه‌كه‌ی بكات

به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌یه‌وێت به‌ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی نوێ پاڵپشتی به‌رزبوونه‌وه‌ی دراوه‌كه‌ی بكات.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی له‌ توركیا بۆ دیاریكردنی نرخی سوودی بانكی ده‌كرێت كه‌ گرێدراو به‌ بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌وه‌ نرخی لیره‌ ڕووی له‌ دابه‌زین كرد، له‌ هه‌مانكاتدا پێشبینی ده‌كرێت سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكرێت كه‌ پاڵپشتی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره‌ی توركی بكات. 

ئه‌مڕۆ هه‌ر دۆلارێك به‌ 6.46 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیشه‌وه‌ به‌های لیره‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیاتر له‌ سه‌دا 40ی به‌هاكه‌ی خۆی ده‌ستداوه.‌