یانه‌ی خانزاد به‌فه‌رمی داوه‌ت كراوه‌

زیاتر له‌ 270 شه‌تره‌نجزان له‌ 12 وڵاتی جیهان به‌شدارییان كردووه‌

به‌به‌شداری 270 شه‌تره‌نجزان له‌ 12 وڵات ركابه‌رییه‌كانی فیستیڤاڵی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی تونس به‌رده‌وامه‌ .

رۆژی 1ی سێپتیمبه‌ری 2018 له‌ شاری گه‌شتیاری مونێستره‌ی تونسی، فیستیڤاڵی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداری شه‌تره‌نجزانانی 12 وڵاتی جیهانی كرایه‌وه‌.

یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كه‌ به‌ فه‌رمی داوه‌تی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن به‌شاندێكی گه‌وره‌وه‌ گه‌یشته‌ تونس، ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش كه له‌ 9 راوند پێك دێت و به‌سیستمی سویسری به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاسا تازه‌كانی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا زیاتر له‌ 270 شه‌تره‌نجزان له‌ 12 وڵاتی جیهان (  فڕه‌نسا، هه‌نگاریا، فه‌له‌ستین، هیند، ئیران، ئه‌ڵمانیا، تونس، عێراق، لیبیا، جه‌زائیر، میسر، مه‌غرب) به‌شدارییان كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌تره‌نجزانی ریتینگی به‌رزی نێوده‌وله‌تین.

یانه‌ی كاڕییه‌ رۆیال به‌هاوكاری یه‌كێتی شه‌تره‌نجی تونس له‌ ماوه‌ی نێوان 1-9‌/9/2018 ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی رێكخستووه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆریشه‌ كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌كرێت و هه‌موو ئاماده‌باشییه‌ك له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامدرابوو، شاری مۆنێستری كه‌ ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ ئامێز ده‌گرێت، شارێكی گه‌شتیاری تونسه‌ و یه‌كیكه‌ له‌ شاره‌گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

شاندی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا پیكهاتوون له‌:

چیایی ته‌یمور- سه‌رۆكی شاند، ئازاد سابیر، دڵپاك عه‌لی، هاوار مورتكه‌یی، زانا نه‌جمه‌دین، ئیمان ئه‌كبه‌ری، سارا مه‌سعوود، هاناو هاوار،  له‌نیا سه‌لاح، شه‌نگ مه‌سعود، پۆڵا ئازاد، مه‌زن به‌یاد، مسته‌فا كه‌مال، رابه‌ر به‌ختیار، پێشه‌نگ پشتیوان، په‌روا پشتیوان .

هاوار مورتكه‌یی