داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی باشووری كه‌ركووك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی ئه‌لبوشاهری سه‌ر به‌ شاره‌دێی یایجی له‌ باشووری كه‌ركوك. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارانی داعش حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌ و پۆلیسێكیشیان برینداركردووه‌ و پاشان هه‌ڵاتوون. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ئێستادا هێرشه‌كانی داعش زۆر زیادی كردووه‌ بۆ سه‌ر گوند و شاره‌دێكانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق و ڕۆژانه‌ كوشتن و ته‌قینه‌وه‌ و ڕفاندن له‌ ناوچه‌كانی عێراق ڕووده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ساڵی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هاتووه‌ و نه‌ماون.