گۆرانی مه‌ستووره‌ نوێترین به‌رهه‌می " كه‌نار ته‌ها " یه‌

ئاوازی بۆ گۆرانی کۆمەڵێك لە هونەرمەندان داناوە

 بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ گۆرانیبێژ و میوزك ژه‌نی گرووپی هونه‌ری لووڕ " کەنار ته‌ها " به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز و به‌ ستافێكی پڕۆفیشناڵ نوێترین بەرهەمی بەناوی "مەستوورە" بڵاوكرده‌وه‌ .

نوێترین گۆرانی "کەنار تەها"ی گۆرانیبێژ بەناوی " مەستوورە " له‌ پێگه‌ی فه‌رمی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم بڵاوكرایه‌وه‌ ، ئاواز و هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه‌ فۆلكلۆره‌ و كاری موزیک و میکس و ماسەترینگی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " نزار زێوێی هاوسه‌ری " كه‌نار " ئه‌نجامدراوه‌ ، تۆماركردنی ده‌نگی گۆرانی" مه‌ستووره‌ " لە ستۆدیۆی گروپی موزیکی لوڕ كاری بۆ كراوه‌ .

هونه‌رمه‌ند " كه‌نار ته‌ها " یەکێكە لە ئەندامانی گرووپی موزیکی لووڕ بە ئامێری تارباس و سێتار بەشدارە، ئاوازی بۆ گۆرانی کۆمەڵێك لە هونەرمەندان داناوە، یەکەم ئەلبوومی (ڕاز و نیاز) ه‌ و چەند کلیپێکی تایبەت بەخۆی هەیە .