هونەرمەندان و رۆشنبیران داوا دەکەن فیلتەر بۆ دۆبلاژکردنی فیلم و دراما بیانییەکان دابنرێت

دەقەکە یان کۆی فلیمەکە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بێ و خزمەت بە تاکی کوردی بکات

هونەرمەندان و رۆشنبیرانی سلێمانی، نیگەرانن لە دیاردەی بێسەروبەری دۆبلاژکردنی فیلم و دراما بیانییەکان و پێیانوایە دەبێ سانسۆرلەسەر دۆبلاژکردنیان دابنرێ و بە فیلتەردا تێپەڕ ببن، چونکە زۆربەیان لەگەڵ کولتوور و پەروەردەی وڵاتی ئێمە نایەنەوە.

ئازاد پێنجوێنی سینەماکار لەو بارەیەوە دەڵێت: بە راستی من ئەم دیاردە خەراپەم ناوە ئەنفالی سپی بەسەر کۆمەڵگای ڕۆشبیریدا، بەسەر ئەوئاستەی کە ئێمەی کورد خاوەنی سینەمای خۆمان نەبین، بە داخەوە کاریگەری خراپی بە جێ هێشتووە.

ناوبراو وتیشى  لە دوای پەخشکردنی ئەم ئاڵقەو دۆبلاژکراوانە کورد  و فەرهه نگی کوردی خراپ کردووە، من پێموایە کۆمەڵگاش کەمتەرخەمە، چونکە ئەگەر وشیارییان ئەوەندە بەرزبێ،دەبێ کارێک بکەن کە ڕێگا نەدەن بەم کەناڵانە ئەو ئاڵقە دوبلاژکاوانە نمایش بکەن کە نە فەرهه نگی ئێمەیە نە خزمەت بە تاکی ئێمە دەکات.تاکی کوردی بەرەو ماڵوێرانی بردووە، بۆ نموونە با بە راشکاوی قسە بکەین پرسی لایەنە جوانەکانی بەرەو ئاقاڵی خراپ بردوە، چونکە پێموایە تەنها ئەم ئاڵقەی دوبلاژکاوانە بەرەو لێدانی کولتووری کوردییە بۆ لێدانی فەرهه نگی کوردییە، بۆیە چیدیکە ڕێگە نەدرێ بەسەیرکردنی ئەم درامایانە کە وەکو دیاردەیەک ئێمە ئێواران کاتەکانی خۆمان بە سەرکردنی ئەم ئاڵقە دۆبلاژکراوانەوە بەسەردەبەین.

ئازاد پێنجوێنی سینەماکار دەخوازێت  لە وەزارەتی ڕۆشبیری و لاوان، لە خەمخۆرانی کوردی، کۆمەڵگاو فەرهه نگی کوردی ئەم کەناڵانە بایکۆت بکەن بۆئەوەی بەخۆیاندا بچنەوە، چەندەها درامای کوردیمان هەیە، سینەمای کوردیمان هەیە، فیلمی شاکاری کۆنمان هەیە، بەراستی تاوانە جیلی تازە ئاشنانەبێ بە دراماکەمان، من وەک ئازاد پێنجوێنی بۆ سینەمام ئاشنا نەبێ ، هەمووی وای لێهاتووە، ئاوڕدەداتەوە بۆ بەرهەمە بیانیەکان، شتیخۆمان وەلا دەنێین، ئێمە هەمیشە بێگانە پەرست بووین، هه میشە شتی خۆمان پێ سووکە، ئەم کۆمپانیا هونەرییانە بەس ناویان هه یە، هیچکاری فلیم و درامای کوردییان نەکردوە، دەبێ کەرتی تایبەت درامای کوردی بەرەو پێش بەرن، ئاوڕ لە درامای کوردی بدەنەوە،بەڵاموەزارتی ڕۆشنبیری بە کەمتەرخەم دەزانم.

ئیسماعیل تاڵەبانی شاعیریش لەو بارەیەوە دەڵێت : هیوادارم وەزارەتی ڕۆشنبیری یاخود کەناڵە راگەیاندنەکان کە ئەم فلیم و دراما بیانییانەدەکەنە کوردی بە فلتەردا تێپەرن بە بەرپرسیاریەوە یاخود ئەو دراما یان فلیمانە پەخش دەکەن هیوادارم بەتایبەت وەرگێڕانەکەیان، یاخوددەقەکە یان کۆی فلیمەکە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بێ و خزمەت بە تاکی کوردی بکات، خزمەت بە کۆمەڵگای کوردی بکات کار نە کاتە دەقەکوردییەکان، کاریگەریی نەرێنی نەکاتە سەر منداڵان بۆ ئەوەی ڕوئیای جوانیان هەبێ، دونیای جوانیان هەبێ، هەمیشە تاکی کورد بەگشتی بەئاقاری جوان بەرن و کارنەکاتە ئاقاری خراپ و دەروونی کۆمەڵگا و  هزرو تاکی کورد هیوادارم بە ئاگاوە بە فلتەردا بڕوات.

راپۆرت/شکۆ کەناری