به‌وێنه‌ ... ڕووداوێكى هاتووچۆى دڵته‌زێن له‌ ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - خه‌بات ڕوویدا

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێ ر 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى ئابی 2018 ،  له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر -  خه‌بات له‌نزیك مه‌فره‌قی عه‌لوه‌ی هه‌ولیر ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا خۆی كێشا به‌دواوه‌ی ماتۆرسكێلێكی سێ تایه‌ .

 فازڵ حاجی ڕاشیگه‌یاند ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ شۆفێروسه‌رنشینی ماتۆر سكێله‌كه‌ زۆر به‌سه‌ختی زامداربون جگه‌له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر ماتۆرسكێله‌كه‌ وئۆتۆمبَیله‌كه‌ كه‌وت .

 ڕاشیگه‌یاند هۆكاریش بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆتیژڕۆیی له‌راده‌به‌ده‌ری ئۆپترایه‌كه ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هێزی به‌ركه‌وتنه‌كه‌ ماتۆرسكێله‌كه‌ زیاتر له‌30مه‌تر له‌شوێنی دووركه‌وتبۆوه‌ وه‌فری بو  ، له‌كاتیكدا به‌ر له‌ڕووداوه‌كه‌ له‌سایدی خۆی بێ كێشه‌ رۆیشتبوو .


له‌كۆتادا گوته‌بێژی هاتووچۆ ڕایگه‌یاند ، له‌شۆفێری ئۆپترایه‌كه‌ ده‌پرسین ئایا ده‌زانی فرینی ماتۆرسكێلێكی سێ تایه‌ بۆ مه‌ودای 30مه‌تر له‌گه‌ل هێزی به‌ركه‌وتنه‌كه‌ مانای چیه‌؟ وه‌چی ده‌گه‌یه‌نیت؟

 

111

شوان عه‌زیز