هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م پزیشكه‌ ئاشكرا بوو

خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری باربییه‌

به‌ پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی دكتۆره‌ ره‌فیف یاسری بۆ فشارو خواردنه‌وه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی به‌شه‌كانی لاشه‌ی تووشی ژه‌هراوی بوون بووه‌، دكتۆره‌ ره‌فیف یاسری به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌، هۆكاری ژه‌هراوی بوونه‌وه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ی مادده‌ی كحول ، یانیش مادده‌ی هۆشبه‌ر و بۆنكردنی مادده‌كانی جوانكاری.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ دكتۆره‌ ره‌فیف به‌ر له‌ گیان له‌ده‌ستدانی تووشی فشارێكی زۆر بۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ جیابۆوه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بووه‌، سه‌رباری ئه‌مه‌ش كێشه‌ی له‌نێو سه‌نته‌ره‌ جوانكارییه‌كه‌ی هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: دكتۆره‌ ره‌فیف به‌ر له‌ مردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری جوانكارییه‌كی كردووه‌و پێی راگه‌یاندوون كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی(سه‌نته‌ری باربی بۆ جوانكاری) داده‌خات و داوای لێكردوون بۆخۆیان كارێكی دیكه‌ بدۆزنه‌وه‌.

دوێنێ هه‌ینی لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عبَراق رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ مردنی دكتۆره‌ ره‌فیف یاسری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و زانیاری دیكه‌شی ئاشكرا نه‌كرد.

ئاماده‌كردنی / رزگار