Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:28

حه‌یات و دایک له‌ به‌غدا خه‌ڵات کران

پێنج فیلمیان كوردین و بەرهەمی دەرهێنەرە كوردەكانن
کوردستان TV
100%

له‌ فێستیڤاڵی " عیون " كه‌ ل 13ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری به‌غدا ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد ، دوو فیلمی كوردی كه‌ ده‌رهێنه‌ری هه‌ردوو فیلم كورد بوون خه‌لاچتی باشترین فیلمیان وه‌رگرت .
فیلمی سینەمایی "حەیات" كە لە دەرهینانی كاردینیا هێمنە باشترین خەڵاتی پێدرا و بووە یەكێك لەو فیلمانەی كە گرنگی زۆری لەلایەن فێستڤاڵەكەوە پێدرا.

هاوكات هەر لەو فێستڤاڵەدا فیلمی "دایك" لە دەرهێنانی ماریا ماواتی باشترین خەلاتی وەرگرت، سەربارە ئەوەی شیفا ئیبراهیمی بووە باشترین ئەكتەری كورد لە فێستڤاڵەكەدا .

فێستیڤاڵی "عیون" لە شاری بەغدا لە 13ی ئەم مانگە دەستی بە نمایشكردنی فیلمەكانی كرد ، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بوو ، لە كۆی 29 فیلمی هەڵبژێردراو، 21 فیلمی عێراقی و هەشت فیلمی دەرەوەی عێراق بەشدارییان تێدا كردووە، لەناو ئەو فیلمانەشدا پێنج فیلمیان كوردین و بەرهەمی دەرهێنەرە كوردەكانن .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.