وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دابه‌شكردنى مووچه‌ بۆ ڕۆژانى داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه‌

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو 18_19/8/2018 كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن و بەمەش كۆتای دەهێنرێت بە دابەشكردنی مووچە.