كاتی كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر - كه‌ركووك دیاری كرا

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبەر ئه‌م رێگایه‌ داخرا


كاركردن لە پردی شكاوه‌كه‌ی پردێ بەردەوامە و بە گوێرەی زانیارییەكان لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رێگەی ھەولێر- كەركووك دەكرێتەوە.

پرۆسەی چاككردنی پردی ئاڵتون كۆپری نێوان كەركوك و هەولێر بەردەوامە، سەرچاویەك لە پۆلیسی كەركووكیش ئاشكرای كرد كردنەوەی پردەكە یەكشەممەی داهاتوو 19ی ئاب دەست پێدەكات واتا پێش جه‌ژنی قوربان.

سەرچاوەكە ئەوەشی بۆ(بەغداد ئەلیەوم) گوت: پرۆسەی چاككردنی پردەكە بەردەوامە وەكو پێشووتری لێدەكرێت.

دوای 16ی ئۆكتۆبەر له‌ شارۆچكه‌ی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگە پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە.