ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ عێراق

ئه‌و وڵاتانه‌ش سزا ده‌ده‌ین كه‌ پێشێلی سزاكانی ئێمه‌ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاته‌ ده‌نگ كه‌ رایگه‌یاندبوو به‌ده‌ر له‌ راگرتنی مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلار ، عێراق پابه‌ند نابێت به‌سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران .

له‌م باره‌یه‌وه‌ هێزه‌رت ناوێرت، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به‌ سه‌پاندنی سزاكانی ئێمه‌ به‌سه‌ر ئێراندا پابه‌ند نابن ، هه‌مان چاره‌نووسی ئێرانیان ده‌بێت، كه‌ مه‌به‌ستی لێی عێراقه‌.

گوتیشی: ده‌زانن هۆشدارییه‌كانی ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران چییه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ش سزا ده‌ده‌ین كه‌ پێشێلی سزاكانی ئێمه‌ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كه‌ن .

ئاماده‌كردنی / رزگار