Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:15

به‌هۆی رووخانی پردێک له‌ ئیتاڵیا 22 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێل كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵیی ANSA، پردی ئۆتۆبانی شاری جەنەوا باكووری رۆژئاوای ئیتاڵیا رووخا.

تەلەڤیزیۆنی نێوخۆیی ئیتاڵیا دیمەنی چەند خولەکێکی دوای داڕمانی پردەکەی بڵاوکردووەتەوە و، لەکاتی تۆمارکردنی دیمەنەکانیشدا، دەردەکەوێت پردەکە وردە وردە بەردەوامە لە داڕمان. دواتر وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند 22 کەس لەئەنجامی ئەو رووداوە گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌و رووداوه‌دا هه‌ردوو كه‌رتی پرده‌كه‌ داڕووخاوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێل كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ندێكیشیان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی پرده‌كه‌، له‌و رووداوه‌كه‌ 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌ك دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئادنكرۆنۆس-یان راگه‌یاندووه‌ زۆر كه‌س كه‌ له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا بوون كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی پرده‌ داڕووخاوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له‌ و ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ بریندارانیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.