Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:30

به‌ ڤیدیۆ .. تەقینەوەی موبایلێکی ئایفۆن له‌ نێو ئۆتۆمبێلێکدا ببینە

ترسێكی زۆری لێ نیشتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی موبایلێكی ئایفۆن له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكدا له‌ وڵاتی چین به‌دیار ده‌كه‌وێ.

ئافره‌تێكی چینی له‌ كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا موبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر داشبولی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا داناوه‌ و له‌پڕ دووكه‌ڵ له‌ نێو موبایله‌كه‌ی دێته‌وه‌ ده‌ره‌و گڕده‌گرێ.

به‌ پێی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه‌: هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌لامه‌ته‌و ته‌نها ترسێكی زۆری لێ نیشتووه‌، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی موبایله‌كه‌شی بۆ خراپی جۆری گۆڕینی پاتری موبایله‌كه‌ بووه‌، چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌پل كاره‌كه‌ی بۆ كراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.