نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ میرى كوێت ده‌كات

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت.

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

خاوه‌نشكۆ میرى ده‌وڵه‌تى كوێت
به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح

سڵاوى خواتان لێ بێت،

به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایى خوشكى خوالێخۆشبووتانم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆتان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و حكوومه‌ت و گه‌لى كوێت ده‌كه‌ین.

له‌ یه‌زدانى مه‌زن داواكارین ئه‌مه‌ دوایین ناخۆشیتان بێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات، دڵنه‌وایى و سه‌بووریش به‌ ئێوه‌ ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
14/8/2018