خشتەی نوێی كارەبای نیشتیمانى بۆ ئه‌م مانگه‌ ڕاگه‌یاندرا

بۆ ڕۆژانى جه‌ژن زۆرترین بڕه‌ كاره‌با ده‌درێت به‌هاوڵاتیان


ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایده‌گه‌ێنێت ، هه‌موو هه‌وڵێكى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاره‌بای زیاتر بده‌ین به‌هاوڵاتیان له‌م مانگه‌دا به‌جیاواز له‌مانگی پێشوو ، ئومێد محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند بۆ ئه‌م مانگه‌   كاتژمێرێك زیاتر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان، بەپێی ئەو  به‌رنامه‌ی دانراوه‌ ، 12-13 كاتژمێر كارەبا لە شەوو رۆژێكدا دەدرێتە هاوڵاتیان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى كۆنتڕۆڵى كاره‌بای هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن له‌ڕۆژانى جه‌ژن بڕه‌ كاره‌بایه‌كى باش بده‌ن به‌هاوڵاتیان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی  بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی و ئاینییەو زۆرینەی هاوڵاتیان گرنگی پێدەدەن،  بۆیه‌ له‌پلاندایه‌ زۆرترین بڕه‌ كاره‌بای نیشتیمانى له‌جه‌ژندا بدرێت به‌هاوڵاتیان  


شوان عه‌زیز