خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ ده‌روازه‌ى سه‌فوانیان داخست

ده‌روازه‌ى سه‌فوان سنوورى عێراق به‌ كویته‌وه‌ ده‌به‌ستێت

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیه‌وم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى ئابى 2018، خۆپیشانده‌ران له‌ شارى به‌سره‌ ده‌روازه‌ى سه‌فوانیان داخست كه‌ سنوورى عێراق به‌ وڵاتى كویته‌وه‌ ده‌به‌ستێت، خۆپشانده‌ران داواى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌ڕووى داواكارییه‌كانیان نه‌هاتووه‌.

خۆپیشانده‌رانى شارى به‌سره‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ نزیكه‌كانى سنوورى عێراق به‌ره‌و ده‌روازه‌ى سه‌فوان رێیان كردووه‌ و ده‌روازه‌ى سه‌فوان كه‌ سنوورى عێراق به‌ وڵاتى كوه‌یته‌وه‌ ده‌به‌ستێت دایانخستووه‌ و له‌ ئێستادا ڕێگاى هاتووچۆ له‌ نێوان عێراق و كوه‌یته‌وه‌ نه‌ماوه‌ و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى له‌سه‌ر كه‌مى خزمه‌تگوزارى و هه‌روه‌ها داواكارى خۆپیشانده‌ران  له‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌یه‌ داواكارییه‌كان و هه‌لى كاریان بۆ دابین بكرێت و هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ به‌رده‌وام بن تا داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت. 

جێى ئاماژه‌یه‌ نزیكه‌ى یه‌ك مانگ ده‌بێت له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و و باشوورى عێراق و هاووڵاتیان له‌به‌ر نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونى هه‌لى كار خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌كانى ڕابردوو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گرژى و شه‌ڕى لێ كه‌وته‌وه‌ و حكومه‌ت به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دابوو به‌ زووترین كات چاره‌سه‌رى و به‌ ڕووى داواكارییه‌كانى هاووڵاتيیانه‌وه‌ بێت به‌ڵام به‌ پێى پێویست هیچ هه‌نگاویَكى ئه‌رینى ئه‌نجام نه‌داوه‌ ببیَته‌ هۆى هیمنكردنه‌وه‌ى ره‌وشى ئه‌و ناوچانه‌.

 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز