هاوار دووه‌م كتێبی ده‌رباره‌ی سینه‌ما چاپده‌كات

یه‌كه‌مین جۆر و ناونیشانه‌ لە کتێبخانەی سینەمای کوردیدا


سینه‌ماكاری كورد " هاوار مسته‌فا خان " ده‌رباره‌ی سینه‌مای كوردی دووه‌م كتێبی خۆی بەزمانی عەرەبی و بە ناونیشانی” السینما التسجیلیە الکوردیە – سینەمای دۆکیۆمێنتاری کوردیی”  كه‌ تازه‌ترین و یه‌كه‌مین جۆر و ناونیشانه‌ لە کتێبخانەی سینەمای کوردیدا چاپ و بڵاو کردەوە .

سینەماکار هاوار مستەفا خان ئاشكرایده‌كات ، ئەو پەرتووکە بەرهەمی ساڵەهای بواری کارکردنیەتی لە نووسین و گەڕان بەدوای مێژووی سینەمای کوردیی و ئەنجامدانی توێژینەوەی فرە لایەن لەسەر سینەمای کوردیی ، گووتیشی ئەو بەرهەمە یەکەمین توێژینەوەی زانستییە لەسەر سینەمای دۆکیۆمێنتاری کوردیی و وەك تێزی نامەی ماستەر لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە پلەی نایاب وەرگیراوە .

خان گوتیشی ،ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ له‌ چوار به‌ش و پێنج پاشكر پێكهاتووه‌ ، بەشی یەکەمی لایەنی تیۆریەو بەشی دووەمی مێژووی دەرکەوتنی سینەمای دۆکیۆمێنتاریی عێراقە و بەشی سێیەمی بریتییە لە شیکردنەوە و شرۆڤەکردنی (٨٠) فیلمی دۆکیۆمێنتاری کوردیی و بەشی چوارەمیشی لەسەر بنەمای بڵاوکردنەوەی فۆڕمێکی پرسنامە بۆ هەر پێنج پارێزگای هەرێمی کوردستان بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە هه‌روه‌ها چۆنیەتی دەرکەوتنی توندوتیژیەکانی داعش و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە دیدی هاوڵاتیانەوە خراوەتەڕوو .

ئه‌م كتێبه‌ بەرهەمی یەکەمی هاواری فیلم-ە و چاپی یەکەمی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بڕیار وایە چاپی دووەمی لە بەغدا و سێیەمیشی لە قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاوبکرێتەوە .