توركیا پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نابێت و ئه‌مه‌ریكاش باج له‌سه‌ر توركیا زیاد ده‌كات

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەخێرایی دادەبەزێت

وەزیری دەرەوەی توركیا پابەندنەبوونى وڵاتەكەی سەبارەت بە  بەسزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەر ئێران دووپات دەكاتەوە. 

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی پێشوازیكردنی لە مەحمود واعزی نێردەی تایبەتی سەرۆك كۆماری ئێران راگەیاند، وڵاتەكەی پابەند نابێت بەو سزایانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە .

چاوش ئۆغڵۆ راشیگەیاندوە، پێشتریش بەراشكاوی هەڵویستی خۆمان لەوباریەوە ئاشكرا كردوە.

وەزیری دەرەوەی توركیا ستایشی هەڵوێستی ئێرانیشی كردوە لە سەر كۆمەلێك پرسی هەنوكەیی بەتایبەتی پرسی دەرچونی ئەمریكا لەرێككەوتنە ئەتۆمیەكە‌و  لەوبارەیەوە وتی" هەلویستەكانی ئێران لەسەر ئەو پرسە جێگەی رێزە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند، خۆی ڕێگای داوه‌ بە دوو هێندەكردنی باجەكانی سەر ئەلەمنیۆم و پۆڵای توركی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بەهای لیرەی توركی بەخێرایی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت.

ترەمپ ئه‌وه‌شی وتووه‌، لە ئێستادا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا لە ئاستێكی باشدا نین.