چواره‌مین سالیادى رزگاركردنى مه‌خموورو گوێر له‌ده‌ست تیرۆریستانى داعش كرایه‌وه‌

رۆلى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ رزگاركردنى مه‌خموورو گوێر به‌رز نرخێنرا


ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ مه‌خموور به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسانى ئیدارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى ناوچه‌كه‌، چواره‌مین سالیادى رزگاردرنى مه‌خموورو گوێر له‌ده‌ست تیرۆریستانى داعش له‌ به‌روارى 10/8/2014 كرایه‌وه‌و تییدا چه‌ندین ووتار به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌شكران و رۆلى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ رزگاركردنى سنوورى مه‌خموورو گوێرو ناوچه‌كانى تر به‌رز نرخێنرا.