Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:37

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد

کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان سازكرا
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی لاوان کرد و وێڕای پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەکە، دەستخۆشیی لە ستافی پێشووی سکرتارییەت کردووە و هیوای سەرکەوتن بۆ سکرتاریەتی نوێ دەخوازێت و داوایان لێ دەکات لەسەر ڕێبازی نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزییان بۆ گەل و وڵات بەردەوام بن.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان
سڵاو و ڕێز
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەم، "کۆنگرەی پێشمەرگە"، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوادارم لەهەموو بوارەکانی کاری داهاتوودا سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

دەستخۆشیی لە ستافی پێشووی مەکتەبی سکرتارییەت دەکەم کە لە قۆناخێکی سەختدا زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان بەجێ هێنا و هیوادارم لە هەموو ئەرکێکدا بەوشێوەیە چالاک و سەرکەوتوو بن.

پیرۆزبایی لە ستافی نوێی هەڵبژێردراوی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتییەکەتان دەکەم و ئامۆژگارییان دەکەم لەسەر ڕێبازی نەوەکانی پێشووی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە نموونەی باڵای کاری ڕێکخراوەیی و قوتابخانەی پێگەیاندنی کادیری چالاک و دڵسۆز بن و لەسەر ڕێبازی پاکی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزیی بۆ گەل و وڵات بەردەوام بن.

هەر شاد و سەرفراز بن

مسعود بارزانی
١٠ـی٨ـی٢٠١٨
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.