پۆلیسى سۆران: بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كەسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆڕان ڕایده‌گه‌ێنێت: لە گوندێكی سەر بەقەزای رەواندز بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

پۆلیسى سۆران ڕایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ  پێنج شه‌ممه‌  9ى ئابی 2018 ، لە گوندی گەرەوانی سەروو لە قەزای رەواندوز، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵە، كەسێك كوژراوە و هاووڵاتییەكی دیكەش بریندار بووە.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و تا ئێستا تۆمەتبار دەستگیر نەكراوە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە  لە لایەن تیمه‌كانى پۆلیس بەردەوامە.

 

شوان عه‌زیز