هاولاتیه‌كی گوندی به‌نینانى سه‌ربه‌ قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش له زێی گه‌وره  خنكا

ناوی "عمران كریم محمد شریف" یه‌

 

دوا نیوه‌ری ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، هاولاتیه‌كی دانیشتوی گوندی به‌نینانى سه‌ربه‌ قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش به ناوی "عمران كریم محمد شریف" له زێی گه‌وره له سنوری به‌نینان سه‌ربه قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له زێى گه‌وره خنكا، كه بۆ مه‌له‌وانى رووی له زیێ گه‌وره كردبوو.

حیكمه‌ت مه‌ولود به‌رپرسی تیمی ژێر ئاوی خه‌بات به‌ مالپه‌رى كوردستان تیڤی، راگه‌یاند" دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له رووداوی خنكان، كه روومان له شوینه‌كه كردو به‌ر له‌ گه‌یشتنمان، هاوولاتیانی سنووره‌كه ته‌رمی خنكاوه‌كه‌یان ده‌رهێنابوو و دواتر ره‌وانی پزیشكی دادی كرا له پاریزگای دهۆك.

ئه‌مه له كاتیكدایه كه دوێنی دوو مندالی ته‌مه‌ن 6 سالان و 8 سالان له پروژه‌ی ئاودێری قه‌زای خه‌بات دا خنكان.